بەغدا پارەی مانگی رابردووی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكوومەتی عێراق نزیكەی 300 ملیار دینار لەبری  بوودجەیی مانگی شەش بنێرێت بۆ ھەرێمی كوردستان.

سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە KDP راگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست ئێمە گەیشتووە بڕیارە دوای كۆتاییھاتنی پشووی جەژنی رەمەزان، حكوومەتی عێراق نزیكەی 300 ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات، كە لەبەرامبەر ئەو برە نەوتەیە هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردەی كردووە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: بڕیارە رۆژی یەك شەممە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ئەو بڕەپارەی بەغدا بگاتە ھەرێمی كوردستان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ھەرێمی كوردستان لەئێستادا نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، باسی ئەوەش نییە دانوستان دەست پێبكاتەوە یاخود شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا و، لە ڕاستیدا ھەردوو لا بێ دەنگن.
ن.ج




PM:09:43:21/07/2015