لەماوەی پێنج مانگدا 25 ژن له هه‌رێمی کوردستان کوژراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ئافره‌تان له‌هه‌رێمی کوردستان، ئاماری پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015ی توندوتیژی دژ به‌ژنانی بڵاوکردوه، به‌پێی ئاماره‌که ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی توندوتیژیه‌کان ڕووی له زیادبوون کردوه.
له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 25 حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، 33 حاڵه‌تی خۆکوشتنی ژنان، 96 حاڵه‌تی سوتان، 56 حاڵه‌تی خۆسوتاندن، 63 حاڵه‌تی توندوتیژی سێکسی و دوو هه‌زارو 945 سکاڵای یاسایی به‌هۆی توندوتیژیه‌وه تۆمارکراوه.
به‌پێی ئاماره‌که، له‌مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا، پێنج ژن کوژراون و چوار ژن خۆیان کوشتوه، 16 ژن سوتاون و 11ژنی تر خۆیان سوتاندوه، هه‌روه‌ها 507 سکاڵا تۆمارکراون و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌به‌رامبه‌ر ژنان هه‌بوه.
له‌مانگی دووهه‌می ئه‌مساڵدا، چوار حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، شه‌ش خۆکوشتنی ژنان، 13 سوتان، 16 خۆسوتان، 494 سکاڵا‌و 13 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بوه.
له‌مانگی سێهه‌می ئه‌مساڵدا پێنج حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، شه‌ش خۆکوشتنی ژنان، 29 سوتان، حه‌وت خۆسوتان، 552 سکاڵا‌و 17 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بووه.
له‌مانگی چوارهه‌مینی ئه‌مساڵدا هه‌شت حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، 10 خۆکوشتنی ژنان، 20 سوتان، 11 خۆسوتان، 600 سکاڵا و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان هه‌بوون.
له مانگی پێنجه‌مینی ئه‌مساڵدا سێ حاڵه‌تی کوشتنی ژنان، حه‌وت خۆکوشتنی ژنان، 18 سوتان، 11 خۆسوتان، 792 سکاڵا‌و 11 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی سه‌ر ژنان تۆمارکراون.
PM:02:30:23/07/2015