بارەگای هەدەپە لەباكوری كورستان گولەباران كرا
پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەشاری ئەدەنە تەقە لە ئەندامێكی "هوداپار" كرا‌و كوژرا، ژمارەیەك چەكدار تەقە لە بارەگای هەدەپە دەكەن.
شەوی رابردوو ئه‌ندامی ڕێکخستنی کۆنترایی هوداپار (ئه‌دهه‌م تورکبان) له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن که‌سێک یان که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژراوه، هه‌ر دوای هێرشه‌که که‌سانێک هه‌ستاون به گولله‌باران کردنی نوسینگه‌ی هه‌ده‌په و له‌هه‌مان کاتدا بۆمبی ده‌نگیان خستوه‌ته ناو نوسینگه‌که و پاش هێرشه‌که هه‌ڵهاتوون.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنیوز، بینه‌رانی ڕووداوه‌که به ئاژانسه‌کانیان وتوه که سێ که‌سی ڕووپێچراو به ئۆتۆمبێلێکی ڕه‌ش هاتونه‌ته به‌ر نوسینگه‌که و به تفه‌نگ و ده‌مانچه نوسینگه‌که‌یان گوله‌باران کردوه.
هه‌ردوێنێ شه‌و له‌یه‌کێک له‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی خۆپێشاندانی گه‌نجانی تێدابووه، سه‌رۆکی پێشووی هوداپاری ناوچه‌ی تارسوسی مێرسین به‌ناوی (محه‌مه‌د عه‌لی کوتان) له ئه‌نجامی هێرشێکی چه‌کداریدا له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه به گرانی بریندار کراوه و براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که.
PM:04:55:23/07/2015