کادیری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی‌و توێژەر، سۆران سێوکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات مەلا عەبدوللـەتیف سەلەفی لەعەلمانیەت تێنەگەیشتووە‌و دەڵێت " مەلا عەبدولـلەتیف عەلمانیەت بەتراکتۆر تێدەگات".
لەنوسینێکیدا کەلەپێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە سۆران سێوکانی " وا هه‌ست ده‌که‌م مه‌لاله‌تیف عه‌لمانیه‌ت به‌تراکتۆر تێده‌گات، ته‌حه‌دا ده‌که‌م له‌ژیانیدا یه‌ك کتێبی له‌و باره‌وه خوێندبێته‌وه، ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌و نامیلکانه نیه که هه‌رزه‌کاره جاهیله‌کان ده‌ینوسن و هه‌رزه‌کاره جاهیله‌کانیتریش ده‌یخوێنه‌وه".
سۆران سێوکانی لەئێستادا پرۆژەیەکی هەیە بەناوی پرۆژەی کرانەوەی ئیسلامی‌و ئەم قسانەش دوای چاوپێکەوتنێکی مەلا عەبدوللـەتیف هات لەسەر عەلمانیەت‌و پێی وایە کەدەستوری عەلمانی هیچ سودێکی بۆ کوردستان نییە‌و داوای دەستورێکی ئیسلامی دەکات.