ڤیدیۆ.. له باکور له‌چه‌ندین شار‌و شارۆچکه شه‌ڕو پێکدادانه
شه‌وی رابڕدوو 7/26 له شاره‌کانی باکوری کوردستان و له‌هه‌ندێک شاری گه‌وره‌ی تورکیا له‌نێویاندا ئیسته‌نبووڵ شه‌ڕی قورس له نێو خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا روویاندا.
شه‌ڕه‌که زیاتر سروشتی ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارای به‌خوه گرتووه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌کانی تورکیا له‌و هێرشانه له سێرت هێرشێکی سه‌ربازی له‌لایه‌ن گه‌نجانی خۆپیشانده‌ره‌وه کرایه سه‌ر باره‌گایه‌کی ئه‌منی ئه‌و شاره‌و سوتێنرا. لە ئامه‌د له ناوچەی لیجە چالاکییەک ئەنجامدرا سەیارەیەک تێکشکێنراوە، 1 سه‌رباز کوژراوەو 5 بریندارە. له ماردین زۆربه‌ی شه‌قامه گشتییه‌کان له‌لایه‌ن گه‌نجانی په‌که‌که‌وه کۆنترۆڵکراوه‌و هه‌ر هێزیکی ئه‌منی تورکیا نزیک ده‌بوه‌وه، به‌ر ده‌ستڕێژ ده‌درا.
له ئیستانبووڵ شه‌ڕی کۆلآنه‌و کۆلآنه.
AM:09:44:26/07/2015