سه‌رۆكی په‌رله‌مان: فراكسیۆنه‌كان ده‌توانن بگه‌نه سازان
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد له گه‌یشتن به‌ڕێگه چاره‌یه‌كی گونجاو له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه وتی: "پێویسته شانبه‌شانی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش له‌ناو په‌رله‌ماندا له گفتوگۆدابن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "په‌رله‌مانی كوردستان مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه و فراكسیۆنه‌كانیش له‌و پرسه‌دا ده‌توانن بگه‌نه سازان و ئه‌نجام".
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان پشتیوانیان له به‌یاننه‌مه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه بۆ ئیدانه‌كردنی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا بڵاوی كرده‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌كاتی گونجاو‌دا به‌رده‌وامییان هه‌بێت، تاوه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو.
PM:05:51:27/07/2015