پارتی: قسەكانی سەعدی پیرە خزمەتی رەوشی كوردستان ناكات
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر وتەكانی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دێتە دەنگ‌و دەڵێت: كەس داوای لە كاك سەعدی‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەكردوە 30ی حوزەیران دووبارە بكاتەوە.
ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبەكەی وت: "پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسێكی سیاسی یاسایی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه، پێویستی به‌چاره‌یه‌كی سیاسیانه و سازانێكی نیشتمانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه سازان و رێككه‌وتن ئه‌وا ده‌بێ گه‌ل بڕیاری خۆی بدات، چونكه هیچ لایه‌نێك ناتوانێ له‌جیاتی گه‌ل بڕیار له‌و پرسه بدات.
په‌یوه‌ست به لێدوانێكی (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه گوتبوی "((یه‌كێتی 30ی حوزێران دووباره ناكاته‌وه ))" (ئه‌حمه‌د كانی) ده‌ڵێ، رێزم بۆ قسه‌ی كاك (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) هه‌یه كه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و له‌ئێستادا خزمه‌تی ره‌وشی كوردستان ناكات، ئه‌وه‌ش نازانم كه ئه‌مه رای ته‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه یان وه‌كو شه‌خس ده‌یڵێ، كه‌سیش داوای له كاك (سه‌عدی) و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان نه‌كردووه 30ی حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه، بۆیه به بۆچوونی من ده‌بێ له‌و جۆره لێدوانانه‌دا فراوانتر بڕوانینه وه‌ها پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پێوه‌ست به نه‌گه‌یشتنه سازانی لایه‌نه‌كانیش رایگه‌یاند كه، دوا بڕیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌نه سازان و رێككه‌وتنێكی سیاسی، كه‌س ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت بكات و ده‌بێت گه‌لی كوردستان ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌م پرسه راسته‌وخۆ پێوه‌سته به گه‌لی كوردستان؛ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یشی دواجار ده‌بێت گه‌ل بڕیاری لێ بدات، هه‌روه‌ك خودی (جه‌نابی سه‌رۆك)ـیش له‌سه‌ردانی بۆ میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕدا ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه حزب ته‌نیا ئامرازێكه ئه‌گه‌ر بگه‌نه سازان شتێكی باشه ئه‌گه‌رنا ده‌بێت میلله‌ت دوا بریاری خۆی بدات.
PM:06:30:27/07/2015