دوای کۆبوونه‌وه‌ی گۆران و یه‌کێتی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی رایگه‌یاند: یه‌کێتی و گۆڕان یه‌ک قسه‌یان هه‌یه.( ئاماژه‌ی بۆ یه‌ک هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم).محه‌مه‌د تۆفیق: ده‌بێت پرسی سه‌رۆکایه‌تی له‌په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربکرێت.
له‌و کۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌دا که بۆ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و عیماد ئه‌حمه‌د سازکرا، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتی: ئێمه جارێکی تر پێ له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی کوردستان داده‌گرین و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سیسته‌مه‌ش ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم رێکبخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی : ده‌بێت پرسی سه‌رۆکایه‌تی له‌په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربکرێت.
سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که و هه‌رێمی کوردستان محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتی : ده‌بێت ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌ستبه‌جێ رابگیرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێم چه‌ندین ساڵ به‌ده‌ست هێرش و بۆردومان رژێمی پێسووی به‌عسه‌وه ناڵاندویانه، وا جارێکی تر به‌ده‌ست بۆ ردومانی سووپای تورکیاوه.
عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی یه‌کیتی و ئنه‌دامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ر هێنده وتی " ئێمه‌و گۆران یه‌ک قسه‌مان هه‌یه".
به‌یانی ئه‌مڕۆ 7/28 وه‌فدێکی بزووتنه‌وه‌وی گۆڕان به‌سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسه‌تاف سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی کرد‌و بۆ گفتگۆکردن له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆاکیه‌تی هه‌رێم که 8/20 ماوه‌ی یاسایی خۆی کۆتایی پێدێنیت.