پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشی فرۆکەکانی توركیای كرد
لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو ئاسایش‌و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات‌و داوای بانگهێشتكردنی باڵوێزی توركیا لە عێراق دەكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ته‌لاری پەرلەمانی عیراق سازكرا، عه‌بدولباری زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند كه خاكی عیراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه بۆردومان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش زیانی به هاوڵاتیان گه‌یاندووه، بۆیه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، به‌یاننامه‌یه‌كیان به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌ركردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و ده‌سوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر كراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئیدانه‌ی به‌زاندنی خاك و ئاسمان و سه‌روه‌ریی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كات.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه سه‌روماڵی هاوڵاتیانی عیراق زیانیان به‌ركه‌وتووه و داواشی له حكومه‌تی به‌غدا كردووه هه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ راگرتنی ئه‌و له‌شكركێشییه و سه‌روه‌ریی ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆی بپارێزێت.
PM:02:13:28/07/2015