سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌م قسانه‌ی کۆتایی به‌هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ کوردا هێنا، کاتیک وتی: ئاشتی له‌گه‌ڵ کوردا کۆتایی هات و پێویست ناکات حیزبه‌کان دابخرێن، به‌ڵکو پێویسته په‌رله‌مانتاری له‌وانه بسه‌نرێته‌وه که پاڵپشتی " تیرۆر" ده‌که‌ن.
ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه له کاتێکدا ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داوا ده‌که‌ن ده‌ستبکرێته‌وه به پرۆسه‌ی ئاشتی، ئۆردو‌غان رایگه‌یاند" پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد کۆتایی هات".
ناوبراو وتیشی "پێوسیت ناکات حیزب دابخرێت سبه‌ی حیزبێکی تر ده‌که‌نه‌وه، پێویسته حه‌سانه‌و ئه‌ندامێتی له‌و په‌رله‌مانتارانه بسه‌نرێته‌وه که پاڵپشتی تیرۆر ده‌که‌ن".
چاودێران پێیانوایه هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئۆردغان ده‌یکات ده‌یه‌وێت به‌واقیع له‌هه‌ده‌په بدات و له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی مانگی تشرینی دووه‌مدا ده‌نگه‌کانیان لێبه‌سه‌نیته‌وه بۆ ئاک پارتی.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک په‌که‌که‌و شاره‌زای بواری ئه‌و حیزبه پێیانوایه " په‌که‌که‌ش شه‌ڕی رووخانی ئۆردو‌غان ده‌که‌ن و چ توانیه‌کی سه‌ربازی و چه‌کداری شاخ و ناوشاریان هه‌یه ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌و شه‌ڕه".
ئه‌و شاره‌زایانه به‌دووریان نه‌زانی تورکیاش هاوشێوه‌ی سوریا شه‌ڕێکی دوور‌و درێژ تیایدا به‌رپابێت، به‌ڵام له نێوان کورد‌و حکومه‌تی ئاک‌پارتی، ئه‌مه‌ش به‌نده به‌و هێزه‌ی په‌که‌که و شه‌قامی باکوره‌وه که چه‌ند ده‌توانن به‌رده‌وامبن له چالاکییه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌کانیان، له‌کاتێکدا ئاماژه بۆ هه‌بوونی 60 هه‌زار چه‌کداری گه‌نجی په‌که‌که ده‌کرێت له‌ناو شاره‌کانی باکورو هه‌ندێک شاری تورکیادا.