پێشمه‌رگه و فڕۆكه له گوندێك داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندی وائیلی بۆمباران ده‌كه‌ن و زیانی زۆر به تیرۆریستان ده‌گه‌یه‌نن.
بەپێی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كاتژمێر 3:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه رێككه‌وتی 29-7-2015, هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی, به چه‌كی قورسی جۆری كاتیۆشا و دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه به خه‌ستی بۆردومانی شوێنی جێگیركردن و ته‌قاندنی هاوه‌نی تیرۆریستانیان له گوندی وائیلی سه‌ر به میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله كرد و زیانی گه‌وره‌یان لێدان.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون, له میانه‌ی بۆردومان كردنی ئه‌و شوێنه‌ی تیرۆریستانی داعش هاوه‌نیان ده‌گرته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره, به ته‌واوی خاپوور كرا و داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
PM:05:00:29/07/2015