سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا هاتەدەنگ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له گوندێكی بناری قه‌ندیل، راگه‌یەندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا لە په‌كه‌كه دەكات گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یەندراوه‌كه‌یه:
شه‌وی ڕابردوو له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا له زارگه‌لی، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بێ تاوان شه‌هید و بریندار بوونه. سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئێمه له كاتێكدا كه ئیدانه‌ی ئه‌م بۆردومانه ده‌كه‌ین، كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، داوا له توركیا ده‌كه‌ین بۆردومانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دووباره نه‌بێته‌وه و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.
پێویستیشه هێزه‌كانی په‌كه‌كه گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه له هه‌رێمی كوردستان دوور بكه‌نه‌وه، چیتر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بنه قوربانیی ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه.
به‌رده‌وامیی شه‌ڕ زیانی بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بێت و داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
1ـی 8ـی 2015
PM:01:00:01/08/2015