گۆڕان داوای ده‌ستێوه‌ردانی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بناری قه‌ندیلیان بۆمبارانكردو به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك شه‌هیدو برینداربوون، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا كه نوسینگه‌ی فراكسیۆنه‌كه بڵاویكردۆته‌وه، ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: فراكسیۆنی گۆڕان ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی و ئیهانه دووباره‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی عیراق ده‌كات، كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاووڵاتی بێ‌تاوان و وێرانبوونی چه‌ندین گوندی كوردستان و ئاواره‌بوونی چه‌ندین خێزان.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه به‌رده‌وام ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و ده‌ستێوه‌ردانه‌مان كردووه، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتووه به خاڵێك كه ناتوانین بێده‌نگ بین لێی و چاوپۆشی لێ بكه‌ین، له كاتێكدا رۆژێك نییه تێپه‌ڕ نه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌و بۆردومانانه‌دا نه‌بێت.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه: وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌رێگه‌ی حكومه‌تی عیراقه‌وه داوای ده‌ستێوه‌ردانی جدی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و تافشار بخاته سه‌ر لایه‌نی توركی بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبێت به سه‌روه‌ری و مافه‌كانی عیراقه‌وه و وڵات به‌ره‌و ئاڵۆزی نه‌بات، كه ره‌نگه ببێته هۆی بڵاوه‌پێكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر ناوچه‌كه به گشتی.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
1/8/2015
PM:02:06:01/08/2015