له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایدەگەیەنێت گرانكردنی كارت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه كه مۆڵه‌تیان له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
دەقی روونكردنەوەكە:
باج خستنه‌سه‌رو گرانكردنی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت به‌پشتبه‌ستن به‌مادده‌ی 33 له‌یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی ساڵی (2015)ی عیراق بووه‌و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ده‌گرێته‌وه كه مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عیراقی CMC وه‌رگرتووه بۆ نموونه كۆمپانیاكانی (ئاسیاسیڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و زه‌ین)، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌یاندن ناگرێته‌وه كه مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و وایه‌رلێس پێشكه‌شده‌كه‌ن.
بۆیه له‌حاڵه‌تی روودانی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ بهگرانكردنی كارت، داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ڕێگای ئه‌و ئیمیڵه‌وه
[email protected] په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بۆئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی په‌یڕه‌وبكه‌ین.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
3-8-2015