داعش مه‌خموری دایە به‌ر كاتیۆشا
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە چەكدارانی داعش 8 گوللـه كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی قه‌زای مه‌خمور كرا.
لەمبارەیەوە ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مالپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاند: سه‌عات 11:20 ده‌قیقه‌ی پێش نیوه‌ڕری ئه‌مڕۆ 4-8-2015 تیرۆرستان 8 گوللـه كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی قه‌زای مه‌خموور كرد.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه ئه‌و بۆردومانه‌ی تیرۆرستان هیچ زیانێكی گیانی پێوه‌نه‌بووه.
راشیگه‌یاند: یه‌كێك له گوللـه كاتیۆشاكان به‌ر ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له قه‌زاكه كه‌وتووه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆردومانی تیرۆرستان بۆ سه‌ر مه‌خموور به‌رده‌وامه.
PM:01:49:04/08/2015