بڕی هه‌نارده‌و فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم لە مانگی ته‌مموز راگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی له مانگی ته‌مموزی رابردوودا راگه‌یاند، به‌و جۆره‌ش له مانگی ته‌مموزدا كۆی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم 16 ملیۆن و 19 هه‌زار و 90 به‌رمیل نه‌وت بووه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی رابردوودا 16 ملیۆن و 19 هه‌زار و 90 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووه: له‌و بڕه نه‌وته 12 ملیۆن و 20 هه‌زار و 683 به‌رمیلی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم بووه و سێ ملیۆن و 988 هه‌زار و 407 به‌رمیلیش له نه‌وتی كه‌ركوكی هه‌نارده كردووه. له‌باره‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌رێم راده‌ستی سۆمۆی كردووه، هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم دوو ملیۆن و 201 هه‌زار و 540 به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووه.
هه‌ر بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: له مانگی رابردوودا 111 كاتژمێر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وستاوه، كه زۆربه‌ی ئه‌و كاته كه‌وتووه‌ته كۆتایی مانگی ته‌مموزه‌وه.
PM:01:46:05/08/2015