" بارزانی هەرێمی تەسلیمی سیاسەتەکانی ئۆردوگان کردووە"

کەسایەتی ئەکادیمی ناسراو، د. مەریوانی وریا قانع پێیوایە یەکێک لە مەترسییەکانی هەرێمی کوردستان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە بارزانی هەرێمی تەسلیمی سیاسەتەکانی ئۆردوگان کردووە.

مەریوانی وریا قانع سەبارەت بەو ٢٢٥٠ رۆشنبیرەی کە " مانەوەی بارزانی بەزەرور دەزانن" لە وتارێکدا بەناونیشانی "ڕۆشنبیرانی ”بەیعە"گەر..دەربارەی بەیاننامەی ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرەکە"، دەڵێت" لەو تێکستەی ئەم لەشکرە لە ڕۆشنبیران ئیمزایان کردوە. ئەوەی ئەو ٢٢٥٠ ڕۆشنبیرە ئیمزیان کردوە تێکستێک نییە ڕۆشنبیرێک نووسیبێتی، شتێکی تێدا نییە ھێما بەوەبکات عەقڵێک ئەم تێکستەی نوسیوە پەیوەندیی بە فیکر و نووسین و بیرکردنەوە ھەبێت. تێکستەکە لێوانلێوە لەھەموو ئەو نەخۆشییانەی لەناو عەقڵی سیاسییدا ئامادەیە".




AM:10:16:08/08/2015