راگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا ده‌رفه‌تێكی دیكه به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگه‌نه سازان.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٩-٨-٢٠١٥ لیژنەی یاسایی پەرلەمان، ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پڕۆژە یاساکانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا هاتووه: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت کات بۆ دانیشتن و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پڕۆژانە دەستنیشان بکرێت، جا چ دانیشتنی ئاسایی بێت یان نا ئاسایی, بەڵام لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر گەلەکەمان و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ یاداشتی ژمارەیەک سەرکردەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستان، بە پێویستی دەزانین دەرفەتێکی تر واڵا بکەین بۆ ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، بۆ ئەوەی پێش دانیشتنی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پرسە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: بەتایبەت کە کات لەبەردەمماندا زۆر کەم ماوە و ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزرێتەوە، ئەوا لە پاش ٢٠ی ئابی ئەمساڵەوە، هەرێمی کوردستان پێدەنێتە قەیرانێکی سیاسی و یاسایی ئاڵۆزترەوە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: بەبیری هەمو لایەکی دێنینەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ماوەی دە مانگە هەوڵەکانی خۆی چرکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار لەگەڵ فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکان کۆبونەوەی سازداوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوونەتە سازان.
PM:05:14:09/08/2015