سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت "نه‌رمی نواندنی په‌رله‌مان له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا تا ئه‌و كاته‌یه كه ته‌نگژه‌ی حه‌قیقی دروست ده‌بێت ئه‌ویش به نه‌مانی شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وكات په‌رله‌مان بڕیاری خۆی ده‌دات".
دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان فراكسیۆنه‌كان به‌ڕه‌سمیتر ده‌زانت و داوا ده‌کات " ئه‌و گفتوگۆیه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه ده‌یكه‌ن له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی له‌ناو په‌رله‌مان فراكسیۆنه‌كان ئه‌و گفتوگۆیه‌یان بكردایه، ئێستاش هیواخوازم فراكسیۆنه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات "له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و پرسه پێویستی به‌ده‌ركردنی یاسا هه‌یه و له‌رێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
د. یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵیت : په‌رله‌مان نه‌رمیی نواندووه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و نه‌رمییه‌ی په‌رله‌مان تا ئه‌و كاته‌یه كه ته‌نگژه‌یه‌كی حه‌قیقی دروست ده‌بێت، ئه‌ویش نه‌مانی شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمه و پێویسته په‌رله‌مان بڕیاری خۆی بدات".