٥٠ هەزار دۆلارەکە نادرێت بە پەرلەمانتاران

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری کەمکردنەوەی موچەو دەرماڵەی پەرلەمانتاران دەدات و هاوکات ئەو ٥٠ هەزار دۆلارەشیان پێنادرێت کە دانرابوو بۆ چاککردنی گوزەرانیان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئارام شێخ محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایەگەیاند " لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی و کەمکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی بەرپرسانی عێراق، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە بە بڕینی دەرماڵەی (بژێوی ژیان)ی پەرلەمانتاران کە بڕی (50000) دۆلاریان بۆ خەرجکراوە، بۆ باشکردنی ژیانیان لەسەرەتای دەستبەکاربونیان و بۆ یەکجار پێیاندراوە.

لەلایەکی ترەوە پەیوەست بە ژمارەی پاسەوانەکانی پەرلەمانتارانەوە سپی زانیوەیەتی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كرێته‌وه‌ هاوكات بڕیاریشدراوە بە کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانەکانیشیان لە (30) پاسەوانەوە دەبێت بە ( ٨) پاسەوان و وەزارەتی ناوخۆ لێیان بەرپرس دەبێت.



PM:01:14:13/08/2015