ئەڵمانیا: داعش لەشەڕ دژی پێشمەرگە چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند كە ئەو هێزە كوردییانەی لەناوچەی مەخمور دژی چەكدارانی داعش شەڕ دەكەن، چەند رۆژ لەوەپێش بە چەكی كیمیایی لەلایەن داعشەوە هێرشیان كراوەتەسەر.

ئەمرۆ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاند بۆ ماوەی چەند رۆژ هێزەكانی كورد لە باشوری رۆژئاوای هەولێر لەلایەن داعشەوە بەچەكی كیمیایی هێرشیان كراوەتەسەر‌و ژمارەیەك پێشمەرگە توشی گرفتی هەناسەبوون، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەكان سەلامەتن.

وتەبێژێكی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا وتی: پسپۆڕانی ئەمەریكی‌و عێراق لەبەغداوە بەرەو ناوچەی مەخمور لە باشوری رۆژئاوای هەولێر رۆیشتون تا لەو رووداوە بكۆڵنەوە.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە راگیەاند كە چەكدارانی داعش دوو رۆژ لەوەپێش بە چەكی كیمیایی لەمیحوەری مەخمور هێرشیان كردوەتەسەر هێزەكانی پێشمەرگە.



PM:02:41:13/08/2015