بارزانی : چی بەباش دەزانن بڕیاری لەسەر بدەن
بارزانی لە دوا پەیمایدا کە چوار رۆژ پێش وادەی تەوابوونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەیەتی دەڵێت: حیزبەکان کۆببنەوە چی بەباش دەزانن بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەو کۆتایی هێنان بەم قەیرانە بیکەن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە داوا لە هەموو ئەو حیزبانە دەكەم كە لەناو حكومەت و پەرلەمانن و ئەوانەی مۆڵەتی یاساییان هەیە، كەبەر لە 20ـی 8 كۆ ببنەوە و هەر چی بە باشی بزانن بۆ بەرژەوەندیی وڵاتەكە و كۆتاییهێنان بە قەیرانەكە، بڕیاری لەسەر بدەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت.
داوا لە دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدات.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16ـی 8ـی 2015
AM:11:37:16/08/2015