حاجی کاروان: بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەکەین
ئەندامی پەرلەمانی یەکگرتووی ئیسلامی حاجی کاروان رایگەیاند: ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی ٨/١٩ پەرلەمانی کوردستان دەکەین.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا کە کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی ٨/١٩ کەناڵی NRT لەگەڵیدا سازیکرد وتی: پێویستە هەمووان شکۆی پەرلەمان بپارێزین و ئێمە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەین.
لە میانەی پرسیارێکی رۆژنامەنووسەکەی کەناڵەکەدا کە پرسیاری ئەوەی لێکرد ئەگەر ئەمشەو لایەنەکان نەگەیشتنە سازان، ئایا یەکگرتوو بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، حاجی کاروان وتی" ئێمە شکۆی پەرلەمان دەپارێزین و رێز لە دەنگدانی خەڵک دەگرین، ئەگەر کەسێکیشمان بەشداری نەکرد ئەوا دەگەرێتەوە بۆ خوێندەنەوەو زروفی ناوچەکەی".
AM:01:46:19/08/2015