وێنە.. نوێترین نەخشەی دابەشكردنی خاكی سوریا

پاش نزیكەی 4 ساڵ شەڕ‌و قەیران لەسوریا ئێستا بەكردەوە خاكی ئەم وڵاتە لەنێوان كورد‌و رژیمی سوریا‌و داعش‌و ئۆپۆزسیۆن دابەشكراوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئەلجەزیرە، ماوەی چەند مانگێكە كە ناوچە جیاجیاكانی سوریا لەنێوان چوار هێزی ناوبراو دەستاودەست ناكرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم هێزانە لەو ناوچانە سەقامگیر بوون‌و گۆڕانكاری دیكە روونادات.

بەپێی نەخشەكە دیارترین گۆڕانكاری لە دابەشبوونی خاكی سوریا بۆ قەڵمڕەوی كوردی رۆژئاوا دەگەڕێتەوە. بە پێی راپۆرتەكەی جەزیرە كورد كە پێشتر تەنیا لە باكوری رۆژهەڵات‌و چەند ناوچەیەكی بچوك جێگیر ببوو ئێستا نزیكەی تەواوی سنوری باكوری سوریا لە حەسەكە تا باكوری حەڵەب‌و ناوچەی عەفرین لە باكوری رۆژئاوای سوریا لە كۆنترۆڵدایە.





PM:04:13:19/08/2015