"ئەمرۆ كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ساز ناكرێت"
هەرچەندە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە بە روژنامەنوسانی راگەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر 5 لایەنەكە كۆدەبنەوە، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە ساز ناكرێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی كەوتووە، ئەو كۆبوونەوەیەی كە وا بڕیاربوو ئێوارەی ئەمرۆ ساز بكرێت لەنێوان هەر پێنج لایەنی سەرەكی هەرێم، بەڕێوەناچێت.
بە پێی زانیارییەكانی سپی ئەگەری ئەوە هەیە كە سبەینێ پێنجشەممە سەرلەنوی 5 لایەنەكە كۆببنەوە.
كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا د. فوئاد حسەین، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد كە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی بەردەوام لەنێوان هەر پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم ساز دەكرێت، بە مەبەستی گەیشتن بە سازان.
PM:05:06:19/08/2015