كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكە "پۆزەتیڤ" بووە
كۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم كە سێ كاتژمێر زیاتری خایاند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "پۆزەتیڤ" وەسفی كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پێنج حیزبەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لەهەولێر ، كۆبوونەوەكەی بە پۆزەتیڤ وەسف كرد.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات، وتی كە كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبنو دەتوانین بڵێن كە ئەو كۆبوونەوانە ئەمرۆ هەنگاوێك چووە پێشەوە.
سەرچاوەكە وتی كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ لە كەشێكی ئارامدا كۆتایی پێهات.
PM:03:07:20/08/2015