کادیری پیشکه‌وتووی پارتی، سه‌رۆ قادر له نوسینێکدا سیاسه‌تی به‌شێک له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به هه‌لپه‌رست ناوزه‌د ده‌کات.
له نوسێنیکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به‌رپرسی پێشووی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی پارتی، سه‌رۆ قادر ده‌ڵێت: دەستی بێگانە تا بینەقاقامان هاتووە. سەرکردەکانی بزووتنەوەی سیاسی دابەش بوون و لەگەڵ زۆر ئەجیندای دەرەکی یەکیانگرتووە. مەبەستم تۆمەتی خیانەت نیە بەڵام ئاستی نزمی هوشیاری سیاسی سەرکردەکانی "ئۆپۆزیسیۆن"، کەمتەرخەمی لەپێشینەی پارتی دیموکڕاتی کوردستان، سیاسەتی هەلپەرستانەی بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وڵاتی تا لێواری هەڵتەکان بردوە.
ئه‌و کادیره پێشکه‌وتووه‌ی پارتی ده‌ڵێت" میللەتێک دەوڵەتی نەبێت، ناتونێت چارەنووسی خۆی بە چەند یاسایەکی سیاسی ببەستێتەوە و بیکاتە بیانوی داڕماندنی خۆی. کەس لە جیهاندا داوای دیموكراسی خاڵس لە کوردستان ناکات، پێمان دەڵێن خۆتان بپارێزن و خۆتان ڕێکخەن. ئەوە قسەی بیرمەندێکی فڕانسیش بووە کە چەند مانگ بەر لە ئێستا بە هەندێک سەرکردەی کوردی گوتووە. ئەگینا دەیدۆڕینین".
له کۆتایی پۆسته‌که‌یدا، سه‌رۆ قادر ده‌ڵێت" پێویستە بارزانی وەک سەرۆکی ڕزگارکاری نیشتمان، وەختی خۆی و دەرفەتی وڵاتەکەی چیدیکە بە فیڕۆ نەدات و لەم قەیرانە گوماندارەدا بەدوای دەرچوونێکی بەهێز و خێرادا بگەڕێت کە نیشتمان تیایدا سەربکەوێت و میللەت بگاتە سەربەخۆیی".