وه‌زاره‌تی دارایی: ئاشتی هه‌ورامی نایه‌ت بۆ تورکیا ده‌وروته‌سلیم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییدا بکات

وه‌زاره‌تی دارایی نهێنی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر چۆنێتی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم تاگه‌یشتنی به‌ بانکه‌کانی کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ که‌ کۆپییه‌کی بۆ سپی نێردراوه‌، تا ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ شروشتیه‌کان خۆی خه‌رجی له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌کات، هاوکات تا ئێستا وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کانیش ئاماده‌ نییه‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێبکات که‌ ده‌بێت پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بخرێته‌وه‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی.

وەڵامێك بۆ بڵاوكراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

باشتر وابوو  هەر لایەنێك ئەرك و كارەكانی خۆی بە پێی یاسا كار پێكراوەكان  جێبەجێ بكات بۆ دابینكردنی   ماف و مووچەی خەڵكی كوردستان لە جیاتی بڵاو كردنەوەی رونكردنەوە لەسەر یەكتر بۆیە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بۆ خەڵكی كوردستان رون دەكەینەوە:
یەكەم/ یەكێك لە پڕەنسیپەكانی  كاركردنی وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەیە كە حزبایەتی و ناوچە گەریەتی نەكردوە لە كارەكانی لە وەزارەتدا بەڵكو بەشێوەیەكی دەوڵەت دارانە كاری كردوە.
دووەم/ بە پێی یاسا كار پێكراوەكان  ناكرێت  وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خۆی نەوت بەرهەم بهێنێت و خۆی بیفرۆشێت و هەر خۆشی پارەكە بەكار بێنێ‌.
سێهەم/  وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هیچ شێوەیەك بەرپرس نیە  لە دواكەوتنی مووچەی مانگی شەش چونكە بەر لە یەك مانگ لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری سامانە سروشتیەكان، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەری  دەوڵەتی توركیا) كۆبوونەوەیەك رێكخرا  بۆ  گواستنەوەی حسابی حكومەتی هەرێم لە هاڵك بانك بۆ ژێر دەسەڵاتی وەزیری دارایی و ئابووری لەسەر فەرمانی  بەڕێز سەرۆكی حكومەت، بەڵام  بەرێز وەزیری سامانە سروشتیەكان لەوێ‌ وتی:
أ_ ئەم حسابە لە دوای  1/9/2015 ەوە كاری پێدەكرێت وەرێكارەكان وەك خۆی دەمێنێت هەتا ئەو بەروارە.
ب_ بەڕێز دكتۆر ئاشتی وتی  من نایەم بۆ توركیا بۆ  دەورو تسلیم لە كاتێكدا ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ئامادەبوونی هەردولا هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتانە بە تەواوی بدرێتە وەزیری دارایی و ئابووری .
چوارەم/ دەربارەی ئەو ژمارانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانتیەكان بڵاوی كردۆتەوە كە 1.240 یەك ملیار و دوو سەد و چل ملیۆن  دۆلار داهاتی نەوت بوە  ئێمە ئەم رونكردنەوانەمان هەیە: 
1_ سەرجەم ئەم پارانە لە (كۆمێرز بانك) لە ئەڵمانیا دەچێتە سەر حسابی بانكی نێودەوڵەتی كوردستان وە بانكی نێودەوڵەتی كوردستان  دەیخاتە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان.
2_ لەو بڕە پارەیە تەنها یەك ملیار و سەدو دەملیۆن دۆلار خراوەتە  سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە بەم شێوەیە خەرج كراوە:
أ_  مووچەی مانگی 4/2015 لە حكومەتی عێراقیەوە  پێنج سەد و هەشت ملیار دینار دابین كرابوو، سێ سەد و پەنجا و حەوت ملیار دینار لەو داهاتەی نەوت خەرجكراوە بۆ تەواو كردنی مووچەی مانگی 4/2015 .
ب_ بۆ مووچەی مانگی 5/2015   لەو داهاتەی نەوت هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار  دینار دراوەتە  مووچە
ج_ ئەو پارەی تر  كە لە بانكی كوردستان ماوەتەوە لە حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەم شێوەیە خەرجی كردوە بۆ:
1_ بیست و پێنج ملیۆن دۆلار  بۆ كێشەی دادگایی لەدەرەوەی وڵات.
2_  دە ملیۆن دۆلار بۆ حسابی  یەكێك لە كۆمپانیاكانی نەوت كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان قەرزاریەتی.
3_ پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە بینا نوێیەكەی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان دروستكردوە.
4_ دە ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پەروەدرە بۆ كڕینی پەرتووك.
5_  پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پاكردنەوەی یەكێك لە قەزاكانی هەرێمی كوردستان.
6_ دە ملیۆن دۆلار بۆ خەرجكردنی مووچەی هەردوو لیوای نەوت سەر بەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆ مانگی پێنج.
7_ ئەو بڕەی تری لە بانكی كوردستان ماوەتەوە لەگەڵ 75 ملیۆن دۆلار كە لە 18/8/2015 چۆتە سەر حسابی  بانكی كوردستان لەوێوە دەدرێت  بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەی  مانگی شەشی  وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت و لە 23/8/2015 دابەش دەكرێت كە پێشتر رامان گەیاندوە.
8/  لە 21  ئابدا   187 ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی بانكی كوردستان، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.
ئەمانە رونكردنەوە بوون بۆ بەر چاوڕونی  مووچە خۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان  لە كۆتایدا داواكارین:
أ_ لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمانی كوردستان  بەدواداچوونێكی  وردبكەن  بۆ دواكەوتنی  مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی تری مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 
ب_ چەند جارێك  ئەمەمان وتوە و دووبارەی دەكەینەوە كەلە دەستپێكی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان   دوو مانگ مووچەی مووچە خۆران دواكەوتبوو هەر ئەمەشە تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
                                                                   نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری 
                                                                                   22/8/2015



PM:01:46:22/08/2015