ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی فەرەیدوون جوانرۆیی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، گیانی لەدەستدا.
میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە کە کاژێر 12:30 خولەکی شەوی 25 ی ئابی 2015، فەرەیدوون جوانڕۆیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری پێشمەرگە لە خازر، بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلەبووەو لەئەنجامدا فەریدوون جوانرۆیی و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوەو چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانە لەکاتی پێکدادانی ئۆتۆمبیلەکان، ئۆتۆمبێلەکەی فەرەیدوون جوانڕۆیی ئاگری تێبەربووە و سووتاوە.
فەرەیدوون جوانڕۆیی لە دایکبووی ١٩٥٠ یەن لە جوانرۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوەکردووەو چەندین پۆستی جیاجیا وەرگرتووە، دوا پۆستی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری میحوەری خازر بووە، هاکات بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیش بووە لە سلێمانی.