ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نیت، ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سەبارەت بە لێكنزیكبوونەوەی هەر دوولایەن‌و هاوئاهەنگی زیاتری نێوانیان كۆده‌بنه‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە NNAی وت:"بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كێتی‌و گۆڕان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆببنه‌وه، كه گرنگترینیان په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی‌و گۆڕان، هه‌ماهه‌نگی نێوانیان‌و ئه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا هاتوه‌ته ئاراوه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ باسی له‌وه‌شكرد، پێده‌چێت ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی سه‌ردانی چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆلای (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه له‌ئێستادا له‌میدیاكان باس ده‌كرێت، گفتوگۆ بكه‌ن.
پێشتر سپی میدیا بڵاویكردەوە كە له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فایان كردووه‌و داوایان لێكردووه، ڕێز له‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی یه‌كێتی بگرێت (
زیاتر بخوێنەرەوە).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕه‌تیكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه ئه‌و بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی‌و گۆڕاندایه، ده‌كرێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن.