ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان هێزی پێشمه‌رگه هێرشیکی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر گونده‌کانی باشوری که‌رکوک ده‌ستپێکردو له‌ئه‌نجامدا 10 گوندی بن ده‌ستی داعش ئازادکران، ژماره‌یه‌کی زۆریش چه‌کداری داعش کوژران، هه‌روه‌ها 5 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند له‌هێرشی ئه‌مڕۆدا که هێزی پێشمه‌رگه به‌هه‌موو جۆره چه‌کێک له‌چه‌کدارانی داعشی دا‌و، له ئاسمانیشه‌وه فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ ردومانی بنکه‌کانی داعشیان ده‌کرد، هێزی پێشمه‌رگه توانی 10 گوند ئازاد بکات و به‌ده‌یان چه‌کداری داعش بکوژن، پێشمه‌رگه‌ش 5 شه‌هید و دوانزه برینداری هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد شه‌هیدو برینداره‌کانی پێشمه‌رگه زیاتر له‌ڕێگای مینه‌وه بوون، له‌نێو شه‌هیده‌کانیشدا، ئه‌فسه‌رێکی هێزی پێشمه‌رگه شه‌هیده.
ئه‌مڕۆ جگه له هێزی پێشمه‌رگه، هێزی دژه تیرۆر و هێزی به‌رگری فریاکه‌وتنی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شداری به‌رچاویان له هێرشه‌که‌دا کرد.