"تا ئێستا لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم رێكنەكەوتووین"
ئەمرۆ پێنجەمین كۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای هەولێر كۆتایی پێهاتو سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوە.
د. فوئاد حسەین، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتی: سەبارەت بەو خاڵانەی ئەمرۆ گفتوگۆی لەسەر كراوە، وتی لەسەر 13 بڕگە گفتوگۆ كراوو چەند خاڵێك رێكەوتنی لەسەر كراوەو چەند بڕگەیەكیش بۆ دواتر دواخراوە.
فوئاد حسێن وتی: تا ئێستا لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم رێكەوتن نەكراوە، هەروەها میكانیزیمی هەڵبژاردنی سەرۆك و لەگەڵ فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانو، ویلایەتی سەرۆكی هەرێم قسەی لەسەر نەكراوەو بۆ كۆبوونەوەكانی دواتر دواخراوە.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی وتیشی كۆبوونەوەی داهاتووی پێنج لایەنە سیاسییەكە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
PM:04:30:26/08/2015