زیاتر لەهەزار ژنی ئێزیدی دیلی دەستی داعشن

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای خانمان ئەمرۆ رایگەیاند نزیكەی هەزار ژنی ئێزیدی تا ئێستاش دیلی دەستی چەكدارانی داعشن.

بەپێی هەواڵێكی ئەناتۆلی توركیا، پەخشان زەنگەنە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای خانمان وتی: تا ئێستا ئاشكرا نیە كە داعش ئەم ژنە ئێزیدییانە لە خاكی سوریا هێشتووتەوە یان رەوانەی وڵاتانی دیكە كراون، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات شوێنی ئەم ژنانە بدۆزیتەوە‌و رزگاریان بكات.
ب
ەوتەی پەخشان زەنگەنە، قەیرانی سیاسی‌و ئابوری لە هەرێمی كوردستان رێگربووە لەوەی بەرپرسانی هەرێم سەرنجی تەواو بە دۆسیەی ژنانی ئێزیدی دیلی دەستی داعش بدەن.



PM:10:19:26/08/2015