لەیەکەم لێدوانی‌دا لەسەرکردایەتی کردنی وەفدی پارتی، مەسرور بارزانی وتی " به‌رده‌وامیی بارزانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مانه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا یاساییه".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکرات، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مانەوەی بارزانی یاساییە.
لەو کۆنگرەیەدا سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئەو ململانێیەی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی لەهه‌رێمی كوردستان لە ئارادایە، مه‌سرور بارزانی وتی: هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نییه. ئەو ململانێیەی بەکارێکی ئاسایی ناوبرد.
ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی حیزبی سۆسیالیست و حیزبی شیوعی کرد.