سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە: دوورنەخراومەتەوە
سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، خدر كەریم ره‌تیده‌كاته‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرابێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: مۆڵه‌تی دو مانگی وه‌رگرتوه.
خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا بۆ كەناڵی KNN، ره‌تیكرده‌وه كه فه‌رمانكرابێت بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه و وتی: له‌سه‌ر داوای خۆم مۆڵه‌تی دومانگم وه‌رگرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ به‌دواداچونی كاره‌كانی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی دومانگدا لیژنه‌كه ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له پۆسته‌كه‌ی دورخرابێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهاتبێت، به مه‌رجێك مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له كاره‌كه‌ی زیانی بۆ به‌رژوه‌ندی گشتی یاخود كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌و بڕگه‌یه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و دوای ده‌رچونی بڕیاری لیژنه‌كه، ئه‌وكات بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت.
رۆژی 30 حوزه‌یران، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ و له كۆی (29) ده‌نگ به (28) ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن متمانه له خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و چه‌ندین كه‌سێكه‌وه به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رێگه‌ی نایاسایی تۆمتباركراو و جگه له‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌و شاره به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌كارهێناوه.
PM:03:58:27/08/2015