لە نێچیرڤانەوە بۆ مەسرور
وەفدی دانوستانكاری پارتی دەگۆڕێت
ئەمرۆ 27/8، خولێكی نوێی گفتوگۆكانی نێوان پارتیو لایەنەكانی تر دەستی پێكرد، بەپێچەوانەی وەفدی پێشووەوە، ئەمجارە مەسرور بارزانی لەبری نێچیرڤان سەركردایەتی وەفدەكەی پارتی دەكات.
ئەمرۆ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی هەریەك لە حیزبی سۆسیالیستو حیزبی شیوعیو یەكگرتووی ئیسلامیو حیزبی زەحمەتكێشانی كرد. ئەوەی سەرنج دەدرێت تێكڕای وەفدەكە بە بەراورد بە وەفدی پێشووی ئەو حیزبە گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.
ئهمه لهکاتێکدایه که ئهمرۆ لهکۆنگره رۆژنامهگهریهکهیدا لهگهڵ ئهمینداری یهکگرتوو، مهسرور بارزانی وتی " پارتی یەک شاندی گفتووگۆ هەیە و ئەوەی ئەمڕۆ بۆلای لایەنەکان کردمان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بۆ لێگەیشتن و وەرگرتنی بۆچوونی بەرانبەر". ( بهبێ هیچ روونکردنهوهیهکی تر ).
وەفدی ئەمرۆی پارتی پێكهاتبوو لە مەسرور بارزانی، ئازاد بەرواری، كەمال كەركوكی، كاكەمین ناجاڕ، دڵشاد شەهاب و ئەحمەد كانی، لەكاتێكدا وەفدی پێشووی پارتی كە بەسەرۆكایەتی نێچرڤان بارزانی بوو لە هەریەك لە فازڵ میرانی، د. رۆژ نوری شاوەیسو مەحمود ئەحمەد پێكهاتبوو.
چاودێرێكی سیاسی هۆكاری گۆڕانكاریی لەم وەفدەدا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناكۆكییەی لەنێو پارتیدا هەیە لەنێوان باڵی نێچیرڤان بارزانیو باڵی مەسرور بارزانیدا.
لەلایەكی ترەوە هەندێ چاودێری دیكەش پێیانوایە، ئەم دوو وەفدە جیایە ئاماژەیە بۆ دابەشكردنی دەورو رۆڵەكان لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
PM:05:45:27/08/2015