ئهمیری کۆمهلی ئیسلامی عهلی بایر لهسهر کۆبوونهوهی دوێنێ که هیچ ئهنجامیکی نهبوو دهڵێت: ئەگەر نەگەینە لێك تێگەیشتن "گرێی دەستان دەخەینە ددانان"و بارودۆخەكە لەخۆمان ئاڵۆزتردەكەین.
عهلی باپیر ئهمیری کۆمهڵی ئیسلامی له تۆڕی کۆمهڵایتی فهیسبووک له نووسینێکدا دهڵێت: دوێنێ 30/8/2015 كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووەو، مەوعیدێكی دووریش دانراوە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو: (6/9/2015).
ئهمیری کۆمهلی ئیسلامی لهو بارهیهوه رای خۆی له پێنج خاڵدا کۆدهکاتهوه" ئهو پێیوایه ئەگەر نەگەنە لێك تێگەیشتن "گرێی دەستان دەخەینە ددانان"و بارودۆخەكە لەخۆیان ئاڵۆزتردەكەن و، دەرگای ئەگەری جۆراوجۆر بەسەرخۆیاندا دەكەنەوە". له خاڵێکی تردا ئهو بهرپرسه پێیوایه پێویستە هەموولایەك لەسەر هەوڵی پێكگەیشتن سووربن و، لـێی ماندوو نەبن و " لەوڕاستییەش دڵنیابین كە لەئەنجامی پێك نەگەیشتندا هەموومان –هەركەسە لەقەدەر خۆی- زیانبار دەبینو، لە سەودای {پێك نەگەیشتن}دا هیچكەس براوە نابێ".
عهلی باپیر ههندێک قسه وهبیردێنێتهوه و دهڵێت" وەك پێشتریش گوتوومە: بەبێ بۆ یەكدی دابەزین (تنازل) ناگەینە ئەنجام، كێش زیاتری لەلابێ دەبێ پتر ببەخشێو، هەبوونی نیەتی چاكسازییو پێكگەیشتنیش، هەوێنی پڕۆسەی پێكگەیشتن (اتفاق)ە: {...إِنْ یُڕیدَێ إِصْڵاحَاً یُۆفِّقِ اللهُ بَیْنَهُمَا...} النساو -35-،هەرلایەنێكیش بەجیددیی مەبەستی سازان بێ، دەبێ لەئاقار خۆیەوە بەرەو لایەنەكانی دیكەو، خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان بچێ، ئەگەرنا هەڵوێستەكەی ناچێتە بازنەی (سازان)ەوەو، وادیارە (سازاندن)ی گەرەكە!".
لەكۆتاییدا ئهمیری کۆمهڵ دهڵێت" با هەرچی زووترە بە ئیرادەیەكی پتەوی پێكگەیشتنو دڵسۆزیی بۆ خەڵكو وڵات، دوور لە دەمارگیرییو، گرێو گۆڵی دەروونییو مێژووییو، پارێزگاریی لێكردنی بەرژەوەندیی تەسك، هەر پێنج لایەنەكە كۆبینەوەو دەست لە پێكگەیشتن بجووڵێنین، بەرلەوەی هەلێكمان لەدەست بچێ كە قەرەبوو نەبێتەوە ".