کارەبای هەرێم مژدە دەدات بە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبای ھەرێم تا ناوەراستی ئەم مانگە ٢١ تا ٢٢ کاتژمێر کارەبا دەدات و لەو بەروارەوە تا کۆتایی مانگ ٢٤ کاتژمێر کارەبا دەدرێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبای ھەرێم بڕیاریدا " لەسبەینێ 1/9 تا  15/9  (٢١ بۆ ٢٢) كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان، لە ١٥ی مانگەوە تا كۆتایی ئەم مانگە ٢٤ كاتژمێر كارەبا بەبەردەوامی دابین بكرێت".

ئەو بڕیارە لەئەنجامی کۆبوونەوەیە دراوە کە ئەمڕۆ دوو شەممە 31/8/2015 لە كۆبونەوەیەكدا هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان لەدیوانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی ھەرێم و لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبای ھەرێم كۆبونەوەو خشتەی كارەبای نیشتمانیان بۆ مانگی ئەیلول دیاریكر. 




PM:10:13:31/08/2015