ئەمینداری یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان د. عه‌لی قه‌ره‌داغی رایگەیاند: بۆچی بە(22) وڵاتی عەرەبی و (57) وڵاتی ئیسلامی نەتواندرا پێشوازی لەو پەنابەرانە بكرێت و دابەشیان بكەن و ژیانێكی ئاسوودەیان بۆ دابین بكەن.
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان د. عه‌لی قه‌ره‌داخی، دەڵێت، پێشوازی نەكردنی ئەو پەنابەرانە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێچەوانەی بەهاو لێبووردەیی مرۆیی و میهرەبانی ئیسلامییە.
ئه‌و که‌سایه‌تییه ئاینیه ناسراوه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، ده‌ڵێت : كۆچی بەلێشاوی هاوڵاتیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا جێگەی تێڕامان و پرسیارە.
پرۆفیسۆر (د. عەلـی قەرەداغی) ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان: تاكو ئێستا ئەڵمانیا دەیان هەزار پەنابەری لەئەستۆ گرتووە، وڵاتانی تری ئەوروپایش هەریەكەیان بەڕێژەی جیاواز.