چوار لایەنەكە بۆچوونی كۆتایی خۆیان دەخەنەڕوو
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بۆ جاری حه‌وته‌م سەرەتای هەفتەی داهاتوو له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆدەبنەوە‌و‌و ئه‌ندامێكی شاندەكەی كۆمەڵیش دەڵێت چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چوار لایه‌نه‌كه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه بۆچونی كۆتایی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
دانا دارا، ئه‌ندامی شاندی دانوستاندنكاری كۆمه‌ڵ‌ی ئیسلامی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت‌و زۆر له‌پرسه‌كانی پێشتری تێدا ڕونده‌بێته‌وه‌و به‌رچاو ڕونییه‌كی زیاتر دێته‌كایه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانوستانكاری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌یبه‌وه‌شداوه، پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له‌چوار لایه‌نه‌كه‌ی دیكه كردوه، دواین وه‌ڵام‌و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان بێت یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو پرسه، په‌رله‌مانی خولی داهاتوو ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته بخه‌نه‌ڕوو.
(دانا دارا) ئاشكراشیكردوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت چوار لایه‌نه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا، بۆچوونی كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و چوار ته‌وه‌ره بخه‌نه‌ڕوو.
PM:01:59:03/09/2015