وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر داواکەی کۆسرەت رەسوڵ هاتە دەنگ و دەڵێت: ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕێكارێكی ته‌واو یاسایی و كارگێڕییه و په‌یوه‌ندیی به ڕێكخستنی كاروباری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه.
سەفین دزەیی لە وەڵامیکدا بۆ ئەو داوایەی کۆسرەت ر‌سوڵ لەسەر ئەو ٤٠٠٠ فەرمانبەرەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوەکان کە دوێنێ نێچیرڤان بارزانی بڕیاری گواستنەوەیانی هەڵوەشاندەوە، سەفین دزەیی وتی" پێویسته به‌پێی ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێك بخرێنه‌وه، تاكو وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت ببنه خاوه‌نی دۆسیەی كارگێڕی و پله‌وپایه و شوێنی ده‌وام و فه‌رمانگه‌یان دیار بێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران ڕێكارێكی ته‌واو یاسایی و كارگێڕییه و په‌یوه‌ندیی به ڕێكخستنی كاروباری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه كه هیچ دۆسیەیه‌كی كارگێڕییان نییه و، پێویسته به‌پێی ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێك بخرێنه‌وه، تاكو وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت ببنه خاوه‌نی دۆسیەی كارگێڕی و پله‌وپایه و شوێنی ده‌وام و فه‌رمانگه‌یان دیار بێت."
(سه‌فین دزه‌یی) دووپاتیشی كرده‌وه كه "ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران داویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه مووچه‌یان ده‌فه‌وتێت، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له كۆتاییی نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندا هاتووه، بۆ ئه‌وه‌یه به وردی لێكۆڵێنه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت و، پاڵپشت به یاسا و ڕێنماییه‌كان، ڕێكاری یاسایی‌ی پێویست بگیرێته به‌ر".