کەسایەتی دیاری سەلەفیەکان، د. عەبدولەتیف ئەحمەد دەڵێت " ئەوەی کۆچ دەکات بۆ دەرەوەی وڵات کافرە.
د. عەبدولەتیف ئەحمەد لەوتارێکی کە رۆژی ٨/٢٧ لەتەلەفزیۆنەکەی خۆیەوە بڵاوکراوەتەوە کە بەتەلەفزیۆنی سەلەفییەکان ناسراوە، دەڵێت" پێغەمبەری ئیسلام ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی ئیسلام بێ بەریە لەو كەسانەی وڵاتی ئیسلام جێ دەهێڵن و ڕوو لەوڵاتانی دیكە دەكەن و لەگەڵ كافران و موشریكان نیشتەجێ و مافی پەنابەرێنی وەردەگرن".
ناوبراو لەو وتارەیدا دەڵێت " "نوێژكردن و رۆژووگرتن لە وڵاتانی كافران و موشریكان سودی نیە".
هەروەها ناوبراو "نابێت موسڵمان و كافر و موشیركەكان ئاگری یەكتر ببینن بە جۆرێك گوندی كافران ئەوەندە دوری گوندێكی موسڵمانان بێت شەوانە ئاگری یەكتری نەبینن".