ئابلۆقه‌ی جه‌زیره شكا
پاش 8 ڕۆژ له‌ئابلۆقه‌ی سه‌ر شاری جه‌زیره، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئابلۆقه‌ی ئه‌و شاره شكێندرا.
له‌ڕۆژی چواری ئه‌م مانگه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ده‌ره‌وه‌و هاتوچۆ له‌ناو ئه‌و شاره درا، سه‌رباز‌و پۆلیسی توركیاش ده‌ستیان به‌هێرشكردن كرد بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌توندی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
هاوكات چەندین رۆژ لەوەپێش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە‌و چەندین پەرلەمانتاری دیكەی ئەو حیزبە خۆیان گەیاندە جەزیرە‌و پشتیوانیان لەخەڵكی ئەو شارە كرد.
ئه‌مڕۆش شاندێك كه پێكهاتبوون، (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران‌و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌به‌په)، كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ‌و سه‌رۆكی ژووره‌كانی پارێزه‌رانی هه‌رێمه‌كه گه‌یشتنه جه‌زیره‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاره‌كه كرد.
PM:12:41:12/09/2015