لەسەر پێشنیارێكی پارتی چوار لایەنەكە بەجیا لەكۆبوونەوەدان
كۆبوونەوەی ئەمرۆی نێوان پێنج لایەنە سیاسییەكەی هەرێم نەگەیشتوەتە هیچ ئەنجامێكو لە ئێستادا چوار لایەنی (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) بەجیا لەكۆبوونەوەدان.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (NRT) لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکەی ئەمڕۆدا فوئاد حسێن پێنشازی کردووە بارزانی لە پۆستەکەی بەردەوام بێت بەوشێوەی ئێستای تا تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان و کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانیش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەردەوام بێت.
هاوکات لە ئێستاشدا هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو کۆمەڵ پێکەوە لە کۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکە و پارتیش بە تەنها لە کۆبوونەوەدایە.
PM:04:10:13/09/2015