دوو تەقینەوە لە حەسەكە ژمارەیەك شەهید‌و برینداری لێكەوتەوە
ئەمرۆ دووئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ڕوویانداو به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكردۆته‌وه، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌شاری حه‌سه‌كه له‌خۆرئاوای كوردستان ڕوویانداوه‌و چه‌ندین كوژراو‌و برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌فولكه‌ی گه‌ڕه‌كی خه‌شماك كه ده‌كه‌وێته باكوری شاری حه‌سه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و جگه له‌شه‌هیدو بریندار، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌خانوی هاوڵاتیان زیانی به‌ركه‌وتووه.
PM:03:05:14/09/2015