كارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند كە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ ئەم مانگە گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە، رۆژانە ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی بڕا ئەوا کار بەمۆلیدەکان دەکرێت.
 
ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی  راگەیەنراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای بڵاویکردۆتەوە و تێیدا رایگەیانووە،  دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە راگەیەنرا کە بەتێکڕایی لەمانگی (٩) دا سێ کاتژمێر کارەبای مۆلیدە  دەبێت، دواتر خشتەکە گۆرانکاری تێدا کرا بەکەمکردنەوەی کاتژمێرێک کاترەبای مۆلیدە،  بەڵام لەئێستادا ئەو خشتیە گۆرانکاری بەسەردا ھاتووە بەوەی ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی برا ئەوا ئیش بەمۆلیدەکان دەەکرێت.

لەراگەیەنراوەکەی بەریچوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکراکراوە، بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە نەتوانراوە ئەو خشتەیەی بۆ ئەم مانگە دانراوە جێبەجێبکرێت، چونکە کارەبای نیشتمانی زیاتر بڕاو موەلیدە ئەھلییەکان زیاتر کاریان کردوە، بەوھۆیەشەوە پێشبینیدەکرێت لە ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠١٥ تاوەکو کۆتایی مانگ ئەو خشتەیەی دانرابوو جێبەجێ نەکرێت و کارەبای نیشتمانی زیاتر ببڕدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە مۆلیدە ئەھلیەکان لەبەرامبەر ئەو کارەبا زیادەیەی بەھاوڵاتیانی دەدەن بۆ مانگەکانی داھاتوو بەگوێرەی کاتژمێرەکانی  کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان پارە لەھاوڵاتیان  وەردەگرن، دوا لەخاوەن موەلیدەکانیش کراوە  پابەندبن بەکارکردن و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کارەبا بەھاووڵاتیان بدەن، ھەر خاوەن موەلیدەیەکیش ئامادەنەبوو کارەبا بەھاووڵاتیان بدات ئەوا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.




PM:02:40:16/09/2015