دامه‌زراندن دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مین لە پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك هەلی كاری راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین له‌پارێزگای هه‌ولێر هاتووە: به‌مه‌به‌ستی به‌كارخستنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌و ڕاییكردنی باشتری كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پێویستی به‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌نده له‌بواری جۆراوجۆر.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، مه‌رجی ئه‌و كه‌سه كه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، پێویسته ته‌مه‌نی له(18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت‌و له(55) ساڵیش زیاتر نه‌بێت، موچه‌ی مانگانه‌شی زیاتره له‌یه‌ك ملیۆن دینار‌و له‌ئێستاشدا له‌حامیه‌ی ڕه‌واندز فۆڕمی داواكاری پێشكه‌شده‌كرێت، دوا مۆڵه‌تیش سێشه‌ممه‌ی داهاتوه.
PM:03:57:16/09/2015