لەبەردەم كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی خۆپیشاندانە
ژمارەیەك هاوڵاتی لەبەردەم هۆڵی سەعد عەبدوڵاو لەكاتی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی خۆپیشاندانێكیان سازكردو داوا لە لایەنەكان دەكەن رێكەوتن بكەنو ئەمە دوا كۆبوونەوە بێت.
خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی چەندین دروشم وەك "كوا ئیرادەتان"، "بێ سازان نەیەنەدەر"، "واژۆ بكەن دڵمان خۆش كەن" داوا لە پێنج حیزبە سەرەكییەكەی كوردستان دەكەن لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا رێكەوتن بكەنو كۆتایی بە كۆبوونەوەكان بێنن.
خۆپیشاندانی ئەم هاوڵاتیان لەكاتێكدا كە هەشتەمین كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە.
PM:12:53:17/09/2015