ئه‌و دوو بژارده‌یه له‌وه‌دا کۆده‌بنه‌وه که ئه‌گه‌ر سه‌رۆک له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ده‌سه‌ڵاته‌کانی زیاتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ده‌سه‌ڵاته‌کانی پرتۆکۆلی ده‌بن.
سپی ده‌قی ئه‌و بژارده‌یه بڵاوده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی چی ده‌بن:
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌په‌رله‌مان
یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم:
هه‌رێمی كوردستان-عێراق , سه‌رۆكێكی ده‌بێت به(سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ناوده‌برێت, نیشانه‌ی یه‌كگرتویی خاك و گه‌لی كوردستانه, تێده‌كۆشێت بۆ مسۆگه‌ركردنی پابه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ده‌ستورو یاساكان و پاراستنی هاوسه‌نگی نێوانیان, نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ده‌كات له‌نێوه‌نده ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی یه‌كان, له‌بۆنه فه‌رمی و گشتی و نیشتمانیه‌كان, هه‌ڵده‌ستێ به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدراڵی و هه‌رێم.
دووه‌م/ شێوازی هه‌ڵبژاردن:
1- له‌دانیشتنی په‌رله‌مان, په‌رله‌مان له‌نێوان پاڵێوراوه‌كاندا به‌ده‌نگدانی نهێنی به‌زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت.
2- ئه‌گه‌ر هیچ پاڵێوراوێك ئه‌و زۆرینه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م ماده‌یه‌دا دیاری كراوه, ئه‌وه‌یان ده‌بێت به‌سه‌رۆك كه له‌ده‌نگدانی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
3- له‌كاتی یه‌كسان بوونی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی دووه‌م, هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می بۆ ده‌كرێت, ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كسان بوون ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی چواره‌می بۆ ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی نێوان ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی له (15) پانزه ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
4- ئه‌گه‌ر بۆ پرۆسه‌ی خۆپاڵاوتن یه‌ك پاڵێوراو هه‌بوو بۆ پۆستی سه‌رۆك ئه‌وا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و پاڵێوراوه‌ش به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌سه‌ركه‌توو داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژیه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵێوراوه‌كه به به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنی دووه‌م به‌سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت.
سێیه‌م/ ده‌سه‌ڵاته‌كان:
1- فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نێك ده‌بێت، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌كه له‌جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و سوپا سالاری هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش به‌یاسا رێكده‌خرێت.
2- سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان:
أ- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بنێرێت.
ب- له‌كاتی پێویستدا رێگه ده‌دات به‌هێزه چه‌كداره‌كانی فیدڕاڵ بێنه ناو هه‌رێمه‌وه.
3- أ- راسپاردنی پاڵێوراوی لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی (15) پانزه رۆژدا له‌به‌رواری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له رۆژی راسپاردنیه‌وه.
ب- ئه‌گه‌ر پاڵێوراوی راسپێردراو له‌ماوه‌ی دیاریكراودا نه‌یتوانی كابینه‌ی وه‌زاری پێك بهێنێت ئه‌وا ماوه‌یه‌كی تری پێ ده‌درێته‌وه كه له (15) رۆژ زیاتر نه‌بێت.
ج- له‌كاتی دوباره سه‌رنه‌كه‌وتنی پاڵێوراوی راسپێردراوی یه‌كه‌م، سه‌رۆكی هه‌رێم پاڵێوراوی دووه‌م لیستی زۆرینه له په‌رله‌مان راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له رۆژی راسپاردنیه‌وه.
4-له‌ماوه‌ی (15) پانزه رۆژدا، له رۆژی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی، به مه‌رسومێكی هه‌رێمی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی نوێ بانگهێشت ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه، كاتژمێر (11)ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی دوای كۆتایی ماوه‌ی دیاریكراو په‌رله‌مان خۆی كۆده‌بێته‌وه.
5-پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاساو بڕیاری تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ په‌رله‌مان.
6-أ- ده‌رچواندنی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌ریان ده‌كات، له‌ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له به‌رواری گه‌یشتنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆك بۆی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هه‌موو، یان به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه بدات و، ته‌نها بۆ جارێك بۆ پێداچوونه‌وه بۆ په‌رله‌مانی بنێرێته‌وه، دواتر بڕیاری په‌رله‌مان له‌سه‌ریان بنبڕده‌بێت.
ب- ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م ماده‌یه ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌رنه‌چوێندرا له‌سه‌ر یاسا‌و بڕیاره‌كان نه‌كردو ناڕه‌زایی له‌سه‌ریان نه‌بوو، ئه‌وا به ده‌رچوو داده‌نرێن‌و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
7-ده‌ركردنی مه‌رسومی دامه‌زراندن و لابردنی:
أ- خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری په‌یوه‌ندیدارو سه‌رۆكی ده‌سته‌و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ب-نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تیه‌كان. له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنیازی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
8-ده‌ركردنی مه‌رسوم بۆ به‌خشینی روتبه‌ی سه‌ربازی به‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشین كردنیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان له‌سه‌ر داوای وه‌زیره په‌یوه‌دیداره‌كان و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
9-به‌خشینی نیشانه‌و مه‌دالیا به مه‌رسومێك له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌پێی یاسا.
10-أ- جاڕدانی باری نائاسایی به ره‌زامه‌ندی (2\3) دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر داوای هاوبه‌شی سه‌ركی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دۆخه‌كانی جه‌نگ و روودانی كاره‌ساتی سروشتی یان بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان، كه هه‌موو یان به‌شێك له‌دانیشتوان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی (30) سی رۆژ ده‌توانێت به‌هه‌مان رێ و شوێن نوێ بكرێته‌وه.
ب- سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی پێویستی ده‌درێتێ به‌شێوه‌یه‌ك كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌كاتی نائاساییدا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌یاسا رێك ده‌خرێت كه بۆ په‌سه‌ندكردنی (2\3) دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مان پێویسته.
ج- ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و رێكارانه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ماوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی گرتوویانه‌ته به‌ر، له‌ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له‌مێژووی ته‌واوبوونی بخانه به‌رده‌م په‌رله‌مان جۆ بڕیاردان له‌سه‌ری.
11 –ا ـ كاتێك په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیر وه‌رده‌گرێته‌وه، سه‌رۆك مه‌رسومی قبوڵكردنی متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌كه‌یان ده‌رده‌چوێنێ.
ب – مه‌رسومی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیر ده‌رده‌چوێنرێت، دا‌واشیان لێ ده‌كات له ئه‌رك‌و فه‌رمانی خۆیان به‌رده‌وام بن بۆ به‌ڕێكردنی كاروباری رۆژانه تا ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان وه‌زیری نوێ.
12 –له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه سه‌رۆك مه‌رسومی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌رده‌كات:
ا – ئه‌گه‌ر زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
ب – ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی (45) چل‌و پێنج رۆژ له‌بانگهێشتكردنی بۆ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان به‌ده‌ست نه‌هات.
ج – ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌سێ كابینه‌ی وه‌زاری جیاوازی یه‌ك له‌دوای یه‌ك نه‌دا.
13 –ده‌ركردنی مه‌رسومێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مان‌و دیاریكردنی كاته‌كه‌ی ، له‌م بارانه‌دا:
ا – له‌پێش (90) نه‌وه‌د رۆژ یان زیاتر له كۆتایی هاتنی خولی هه‌ڵبژاردن.
ب – له‌ماوه‌ی (15) پانزه رۆژ له به‌رواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ، به مه‌رجێك رۆژی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن له (90) رۆژ له به‌رواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان تێپه‌ڕ نه‌كات.
14- له‌كاتی پێویستدا داوا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به پرسێكی دیاریكراو كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات و، له‌كاتی ئاماده‌بوونی خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
15- له‌كاتی پێویستدا بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ پرسێكی دیاریكراو.
16- هه‌موو ئه‌و مه‌رسوم و فه‌رمانانه‌ی كه ده‌بێت به‌پێی ئه‌م یاسایه یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه سه‌رۆك ده‌ری ده‌كات، دوای تێپه‌ڕ بوونی (15) پانزه رۆژ له به‌رواری گه‌یشتنیان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێن به‌ده‌رچوو ئه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رنه‌چوێنران یان به‌بڕیارێكی هۆدار به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، ره‌ت نه‌كرایه‌وه.
17- په‌سه‌ندكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان، یان سووككردنی بۆ حوكمی هه‌تاهه‌تایی.
چواره‌م: به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌رووی سیاسی یه‌وه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان.
پێنجه‌م: بێلایه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێم
سه‌رۆكی هه‌رێم به ده‌ست له‌كار كێشاوه داده‌نرێت له هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كی حیزبی راسته‌وخۆ دوای سوێند خواردنی له‌و ماوه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.