پارتی دیموکراتی گه‌لان که به‌پارتی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری تورکیا ناسراوه، بۆ هه‌ڵبژاردنی 11/1 ناوی کاندیده‌کانی ئاراسته‌ی کۆمسیۆن کرد‌و لیسته‌که‌یان ژماره 17 پێدرا.
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) که له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا 80 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، كورسی زیاتری په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و به‌پێی راپرسیه‌ک ئه‌و پارته ده‌نگه‌کانی به‌رزبۆته‌وه بۆ 15-17% که به‌و پێیه‌ش ده‌توانێت 110 په‌رله‌مانتاری هه‌بێت.
حکومه‌تی ئۆردو‌غان پلانی دانه‌وه 130 هه‌زار چه‌کداری ئه‌منی به بیانووی پاراستنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا له ناوچه کوردیه‌کان بڵاوبکاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ده‌په‌ی نیگه‌ران کردووه.